ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری تاران چوار هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری ئه‌مشاره‌یان به ناوه‌كانی “شه‌ونه‌م ئاشووری”، “ئه‌لوار قولی وه‌ند”، “نێدا پیرخزرانیان” و “ئاره‌ش جه‌وهه‌ری” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “شه‌ونه‌م ئاشووری و ئه‌لوار قولی وه‌ند”، ماڵه‌كانیان پشكنیوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێ له كه‌ره‌سته شه‌خسییه‌كانیاندا گرتووه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م چوار هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “شه‌ونه‌م ئاشووری” خاوه‌نی گۆڤاری سیاسی ـــ كۆمه‌ڵایه‌تی “ئاگاهنامه”یه كه ته‌وه‌ره‌كانی پێوه‌ندیدار به خواستی كرێكاران ڕووماڵ ده‌كات. هه‌روه‌ها “ئه‌لوار قولی وه‌ند، نێدا پیرخزرانیان و ئاره‌ش جه‌وهه‌ری” سێ چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تین كه له به‌شه‌كانی پێوه‌ندیدار به مۆتاڵباتی كرێكاران چالاكی ده‌كه‌ن.