بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار کاسبکاری بازارچەی سنووری پەرویز خان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قەسری شیرین سەر بە ئۆستانی كرماشان، دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قەسری شیرین چوار کاسبکاری بازارچەی سنووری پەرویز خانیان به ناوهكانی “عەلی عەزیزیان، پەیام عەزیزیان، مورتەزا ئەمیری و مستەفا ئەمیری”، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كردووه. شایانی باسه، ئەم چوار کاسبکارە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی دۆلار و ئەوەی پارەیەکی زۆر لە هەژماری بانکییان پێ بووه، دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.