ماڵپەڕی “مێرساد نیوز” نزیک لە سپای پاسداران، لە زاری دادستێنی شاباد بڵاوی کردەوە کە چەندین کەسیان لە وەڕێخەرانی بانگەشە بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەو شارە لەلایەن هێزی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.
بە وتەی ئهم كاربهدهستهی ڕژیم “ئەو چەند کەسە لە شاری شاباد هەوڵی بانگەشە بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان داوە و خەریکی کاری ئاژاوەگێڕی بوون کە پێش لە ئەنجامدانی کارەکانیان دەسبەسەر کراون و هێندێکیان بانگهێشت کراون. لەو پێوهندهدا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لاوێکیان بە ناوی “موجتەبا بەساتی” خەڵکی شاری شاباد، بە هۆی نارەزایەتی درەبڕین بە حوکمی ئێعدامی سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا.