سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، چالاکێکی ژینگەپاڕێزی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “خەبات مەفاخری”، لە لایەن هێزە ئەمنییهکانەوە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسه، هێزە ئەمنییهکان، لە کاتی دەستبەسەرکردنی “خەبات مەفاخری”، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە دراوە. “خەبات مەفاخری” ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار دەستبەسەرکردن ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە. لهلایهكی دیكهوه ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی “ڕەحمەت محەممەدسولتانی” و “زانیار دهرماناوێ” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون. ههروهها پاش کۆتایی هاتنی یاریی نێوان دوو تیمی ئیستقلال و پیروزی و سەرکەوتنی تیمی ئیستقلال بەسەر پیروزی، بەهۆی شایی و خۆشی دەربڕینی لایەنگەرانی ئەو تیمە لە ئیلام، ١٥ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون و ٢٠ ماشینیش دەستی بەسەردا گیرا.
