به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاون چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری دروود سەر بە ئۆستانی لوڕستان، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دروود لە ئۆستانی لوڕستان چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی “ڕەزا سۆفی وەند” دەستبەسەر و هەتا کاتی بڵاوكردنهوهی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییهك له هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو لهبهر دهستدا نییه. ئهمه لهكاتێكدایه كه هەوڵی بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی و هاوڕێیانیشی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.