لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، بابەک دەبیریان، چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان دوای بانگ کران بۆ دادگای ڕژیم لهمشاره، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگیرانی ئەو چالاکە مەدەنییە نادیارە. بابەک دەبیریان ڕۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر و دوای نزیکەی یەک مانگ بۆ زیندانی دێزڵئاوای ئەو شارە گوازرایەوە. ئەو چالاکە مەدەنییە دواجار ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە دانانی وهسیقهی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی، هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرابوو.