به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای كوژرانی سێ كه‌س له ئه‌ندامانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی چلچه‌مه‌ی دیوانده‌ره، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و زانیاری گەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگه‌یاندووه كه له‌م پێوه‌نده‌دا ١٦ هاووڵاتییان بە تۆمه‌تی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”له شاره‌كانی ورمێ و سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگی گوڵان، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی لە شاری پیرانشار دەست پێکردووە و لەو پەیوەندییەدا، ٨ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئەحەد مەحموود حەسەن”، “ئەبووبەکر مەحموود حەسەن”، “عەلی قادری”، “محەممەد قادری”، “حیسامەدین پیرانی”، “ئەمیر قادری” و “سەلام خۆری ئاغەڵان”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر كراون. هەروەها ڕۆژانی ٦ و ٧ی مانگی گوڵان، ٧ هاووڵاتیی لە شاره‌كانی بانە بە ناوەکانی “هادی ئەحمەدپوور”، “ئیدریس کەریمزادە”، “خەلیل کەریمی”، “کەریم کەریمی”، “بارزان کەریمی”، “فەرهاد ئەحمەدی پوور” و “بێستوون ئەحمەدی پوور”، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.