ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ڕژیم لە شاری ماه‌شەهر ١٤ کەسیان بە تۆمەتی “جیاوازی خوازی” و “ئەندامێتی لە هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن” دەستبەسەر کردووە.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردان لە شاری ماه‌شەهر ١٤ کەس بە تۆمەتی “دژایەتی له‌گه‌ڵ نیزام”، “تێکدانی ئاسایشی گشتیی”، “هەوڵدان بۆ جیاکردنەوەی خوزستان لە ئێران” و هەروەها “ئەندامێتی لە هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن”، “ناردنی هەواڵ و زانیاری بۆ دەرەوەی وڵات” و “هەڵدانی ئاڵای ئەل ئەهوازییوون” دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراون.