له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی گەڕەکی “پشت تەپـ”ـی مهاباد، بە ناوی “ئەسعەد محەممەدنژاد” لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ هیچ هۆكارێك ناوبراویان دەستبەسەر و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک له چارهنووسی لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسه، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكهی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی “ئەسعەد محەممەدنژاد”، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بە بنەماڵەكهی خۆیان بواردووه. جێگهی ئاماژهیه، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش، سێ هاووڵاتیی بهناوهكانی “سۆران نەسیری” خەڵکی گوندی “گۆگتەپە”، “سۆران موختاری فەر” خەڵکی گوندی “حاجی خۆش” و “ئومید عەباسی” خەڵکی گوندی “ئیندرقاش” سەر بە مهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.