به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارهی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار، لاوێکی خهڵكی ئهمشارهیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار هەڵیان کوتایه سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پەسوێ بە ناوی “مستەفا سابری” و کوڕەکەیان بە ناوی “ئەحمەد سابری” دەستبەسەر کرد. جێگهی ئاماژهیه، ئەحمەد سابری ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی پارهكهش، وێڕای باوکی و چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا حەسەن زادە، محەمەد ئیبراهیم زادە، سەلام بازرگانی و محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی” دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی وهسیقهی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ئهمه لهكاتێكدایه كه سەرەڕای تێپەڕینی چوار مانگ بهسهر دەستبەسەرکرانی “سەلام بازرگانی و محەمەد ئیبراهیم زادە” چارەنووسیان نادیارە و هێشتا بنەماڵەکانیان نازانن کە لەکوێ ڕاگیراون. له لایهكی دیكهوه ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه هیزە ئەمنییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، “ئیبراهیم شووریانی” بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی “دەنگی خەڵکی بانە”یان دەستبەسەر و پاش ڕۆژێک لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی وهسیقه و هەتا کاتی بهڕێوهچوونی دادگاییەکەی ئازاد كردووه.