کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ مه‌ریوان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ مه‌ریوان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ مه‌ریوان

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان بە ناوی “خیرەت پەروازە” تەمەن ٣٠ ساڵ، پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو پاش سەردانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای مەریوان، له‌ لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه‌ ده‌ستبەسەر و هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بە دواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، هه‌روا بێئاکام ماوەتەوە.