ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “سالار سەعیدپوور”، لە لایەن هێزە ئهمنییهکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزە ئهمنییهکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ساڵار سەعیدپوور و بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵهكهیان، هێزە ئهمنییهکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بە بنەماڵەکەی خۆیان بواردووە. ئهمه لهكاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی سالار سهعیدپوور هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسه” “سالار سەعیدپوور” مامی “شایان سەعیدپوور” هاووڵاتیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندان سنەیە.