کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌وڵاوا

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌وڵاوا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “دێوەزناو”ی سه‌ر به‌ سه‌وڵاوا، له‌ لایه‌ن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌وه‌ دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دێوەزناوی ئەو شارەیان بە ناوی “هیوا عەزیزپوور” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. شایانی باسه‌، “هیوا عەزیزپوور” بە تۆمەتی “هاوکاری کردن و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراوە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەم پێوه‌نده‌دا هه‌روا بێ ئاکام ماوەتەوە.