به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ماكۆ به ناوی “سدیق حه‌یده‌ری” به‌هۆكاری نادیار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سدیق حه‌یده‌ری” كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌ردانی یه‌كێك له هاوڕێیانی له‌شاری ورمێ كردبوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بوونه‌وه له دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگیرانی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.