کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سه‌قز1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “عەلی ساکنی” پارێزەر و خەڵکی شاری سەقز کە مانگی پێشوو بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو، سەرلەنوێی به‌ تۆمەتی “سیخوڕی” دەستبەسەر کرایەوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “عەلی ساکنی”، یەکێک لە پارێزەرە پلە یەکەکانی شاری سەقز ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ، بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سەقز گوازرایەوە. شایانی باسه‌، ناوبراو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە تۆمەتی “سیخوڕی” دادگایی کراوە و وه‌سیقه‌كه‌ی بۆ دەستبەسەکرانی کاتی گۆڕاوە. عەلی ساکنی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ لەماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای ٨ ڕۆژ، ڕۆژی دووشممە ١٦ی پووشپەڕ بە دانانی وه‌سیقه‌ی دوو میلیارد تمەنی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.