کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌یلا گوڤه‌ن له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی توركییه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌یلا گوڤه‌ن له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی توركییه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌یلا گوڤه‌ن له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی توركییه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوای ئەوەی كه‌ لە لایەن پەرلەمانی توركییه‌وه‌، پارێزبەندی و ئەندامێتی لە “لەیلا گوڤەن”، پەرلەمانتاری هەدەپە له‌ جولەمێرگ وەرگیرایەوە، ناوبراو دەستگیركرا. بەر لەویش “موسا فاریسۆڵار”، پەرلەمانتاری هەدەپە له‌ ئامەدی به‌هۆی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی دەستگیركرابوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی توركییه‌، پارێزبەندی و ئەندامێتی لە هەریەكە لە “لەیلا گوڤەن”، “موسا فاریسۆڵار” و “ئەنیس بەربەرئۆغلۆ”، پەرلەمانتاری پارتی گەلی كۆماری(جەهەپە) كە ئۆپۆزسیۆنی سەرەكی وڵاتە، وەرگرتەوە. دوای وەرگرتنەوەی ئەندامێتی و پارێزبەندی، لێیان ئەو دو پەرلەمانتارە بە جیا دەستگیركران كە بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، داواكارى گشتيى ئامەد، فەرمانى دەستگيركردنى بۆ هەر دوو پەرلەمانتارەكە دەركردوە. شایانی باسه‌، لابردنی پارێزبەندی ئەو پەرلەمانتارانە بە بیانوی ئەوە بووه‌، گوایە ئەو تۆمەتانەی لەسەریان بوە پشتڕاست کراوەتەوە.