ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، “عه‌سه‌ل محه‌مه‌دی” و “هیراد پیربۆداغی” چالاكانی كرێكاری له دوای تۆمار كردنی شكایه‌تێك له‌سه‌ر دۆخی زیندانه تاكه‌كه‌سیه‌كان له زیندانه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئه‌و دوو چالاكه كرێكاریه له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوو له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكێكی كرێكاری دیكه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بانگهێشت كردنیان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرد. شایانی باسه “عه‌سه‌ل محه‌مه‌دی” و “هیراد پیربۆداغی” هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكوانێكی مه‌ده‌نی و سیاسی دیكه‌دا به نیشانه‌ی پاڵپشتی له كه‌مپه‌ینی “نا بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی” سكاڵایان له سه‌ر هه‌بوون و دۆخی خراپی ئه‌و زیندانانه تۆمار كردبوو كه له دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ڕژیم چوونه‌ته سه‌ر ماڵیان و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.