“شاپوور ئێحسانی ڕاد” چالاكی كرێكار ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری ساوه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٣٠ی خاكه‌لێوه به مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌ی له لایه‌ن لقی یه‌كی به‌شی تاوانه‌كانی دادسه‌رای ئێوین بانگ كرابوو. “شاپوور ئێحسانی ڕاد” پێشتر له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به ٦ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ سیستان و به‌لووچستان مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو هه‌روه‌ها به دوو ساڵ بێبه‌ش بوون له چالاكی له كۆروكۆمه‌ڵی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی بێبه‌ش كرابوو و ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه پشتڕاست كرابوویه‌وه.