کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی سه‌قز و دیوانده‌ره‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی سه‌قز و دیوانده‌ره‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک کە زستانی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوکمی زیندانیان بە سەردا سەپاوە و دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاره‌كانی سەقز و دیواندەرە بە ناوەکانی “حامید شێخی، نەبی مولاوەیسی و ئەیووب کاکاخانی” کە پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە حوکم درابوون، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانه‌کانی سەقز و بیجاڕ کراون. ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندانی پاره‌كه‌ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ هەر کامەیان بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوون.