ئاژانسی فەرمی هەواڵی دەوڵەتی توركییه رایگەیاندووه، پۆلیسی ئه‌م وڵاته رۆژی سێشەممە زیاتر له ٢٧٠ کۆچبەر كە سواری کەشتییەک ببوون و به نیاز بوون به‌ره‌و ئۆرووپا بچن، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ئۆپڕاسیۆنه‌دا كه له نزیك لێوارئاوی “نارلیدیر” له شاری ساحێلی ئێزمیر ئه‌نجام دراوه، ٢٧٦ كۆچبه‌ر كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی، ئه‌فغانستان، به‌نگلادێش، سوورییه، سۆمال و ئێران بوون و خۆیان ئاماده ده‌كرد له ڕێگه‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه به‌ره‌و ئۆرووپا بچن، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.