ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دواى بەرزبونەوەى دەنگى ناڕەزایەتیى و دەستپێکردنى خۆپیشاندانه‌كان لە زۆرینەى شارەکانى ئەمریکا، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
به‌پێی زانیارییه‌کانى هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، لەدواى کوشتنى “جۆرج فلۆید” لە لایەن پۆلیسێکى ئەمەریکییەوە، خۆپیشاندانى ناڕەزایەتیى دژى کوشتنى ئەو کەسە و رەگەزپەرستى لە ئەمەریکا دەستی پیکردووە و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیسى ئه‌مریكا زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌س له خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركراون كه له شاری مینیاپۆلیس سه‌ربه ویلایه‌تی میناسۆتا سه‌ریهه‌ڵدا. شایانی باسه، زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له شاره‌كانی “لۆسانجلێس، نیویۆرك، داڵاس و فیلادێلفیا”ن.