نووسینگه‌ی دادستانی ئیستانبۆل ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١١٨ كه زۆربه‌یان ئه‌ندامی ناوه‌نده نیزامی و ئه‌منییه‌كانی توركییه‌ن، به گومانی ئه‌ندامبوونیان له بزووتنه‌وه‌ی “فه‌تحوڵڵا گولێن” و ده‌ست تێدابوون له كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦ ده‌ركردووه.
ده‌وڵه‌تی توركییه سه‌ره‌ڕای تێپه‌بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی ساڵی ٢٠١٦، هه‌روا درێژه به ده‌ستبه‌سه‌ركران و سه‌ركوتی هاووڵاتییان به گومانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ “فه‌تحوڵڵا گولێن” ده‌دات. له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا، نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار كه‌س به تاوانی به‌شداری له كوده‌تا، حوكمی زیندانیان بۆ ده‌رچووه و ١٥٠ هه‌زار كارمه‌ندیش به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ “فه‌تحوڵڵا گولێن” له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوایی توركییه له‌وانه یه‌كێتیی ئۆرووپا و كۆروكۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ئاست به‌رده‌وامی سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانه‌كان له‌م وڵاته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئانكاڕا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی ناوخۆ، دیفاعی له هه‌وڵه‌كانی خۆی كردووه.