کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكوانی بواری ژینگه‌ له‌ شاره‌كانی بانه‌ و سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكوانی بواری ژینگه‌ له‌ شاره‌كانی بانه‌

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەلاح حوسێن‌پەنا” خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار كراوه‌ و  لەلایەکی دیکەوە له‌ ڕۆژی دووشەممە ٥ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سالار ساڵحی” خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و ڕاگوێزی یەکێک لە زیندانه‌ ئەمنییەکانی ئەو شارە كراوه‌ .

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە ئەمنییەکان “سەلاح حوسێن‌پەنا” لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە دەستبەسەر کردووە و پاش دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و ماڵەکەیان پشکنیوە و هێندێک کەرەستەی ئەو هاووڵاتییەیان لەگەڵ خۆ بردووە . شایانی باسه‌ ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بوونی هیچ جۆره‌ بەڵگەیه‌كی یاسایی دەسبەسەر کراون و لە هۆکاری دەسبەسەرکردن ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک به‌ڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.