به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و ئیلام به ناوه‌كانی “فه‌رهاد تاریمۆرادی” و “خه‌دیجه مێهدی پوور”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو “فەرهاد تاری‌مورادی”، خوێندکاری کارناسی باڵای جوغرافیای سیاسی زانکۆی پەیامی نووری شاری شاری سنە کە پاییزی ڕابردوو لە کاتی خۆپێشاندانی خەڵکی ئەمشارە بە مەبەستی شەرمەزار کردنی لەشکەر کیشی تورکییه بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر و حوکمی زیندان و لێدانی شه‌لاقی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری ئیلام بە ناوی “خەدیجە مێهدیپوور” تەمەن ٣٣ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستەی شەخسییهكانی، دەستبەسەر كراوه.