کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و كامیاران

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و كامیاران

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاره‌كانی سنە و كامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کران.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “مادێح فه‌تحی” و دەستبەسەریان کردووە. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کرانی ناوبراو، ماڵەکەشیان پشکنیوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “مادێح فه‌تحی” ئەندامی پێشووی لێژنەی بەڕێوەبەریی “جه‌معییه‌تی سەوزی کوردستان” بووە کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار له‌ لایه‌ن ناوەندە ئەمنییەکانه‌وه‌ دەستبەسەر کراوە. لە لایەکی دیکەوە، “فەرزاد حسێنی”، دوای ئەوەیكه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ سەردانی لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنەی کردووە، بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارە.