به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار و كامیاران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “ڕه‌زا قوربانی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له گه‌ڕه‌كی كارخانه‌قه‌ندی ئه‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كرا. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ئاگاداربوونه‌وه له دۆخی ڕۆڵه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگیرانی له به‌ر ده‌ستدا نییه. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، سه‌ربازێكی خه‌ڵكی كامیاران به ناوی “زانكۆ قوربانی” كه ڕۆژی ١٩ی ئه‌م مانگه له شاری ته‌ورێز به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، گوازترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره.