به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد و سه‌رده‌شت به‌هۆكاری نادیار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
ڕۆژی شەممە تازه‌لاوێكی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی “مەتین خولە” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای مهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. شایانی باسه، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دوای دەستبەسەرکرانی ناوبراو، ماڵی باوکیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەرەستە شه‌خسییه‌كانیدا گرتووە. هه‌روه‌ها هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی میراوێی سەردەشت بە ناوی “سەلام عوسمان ڕووستا” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیاره. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “فەرشاد بەیگی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.