به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “تارق ڕه‌حیم پوور و بنیامین ڕه‌حیم پوور” كه هه‌ر دووكیان برا بوون به هۆكاری نه‌زاندرا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزراون بۆ شوێنێكی نادیار. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو هاووڵاتییه بۆ ناوه‌ندی قه‌زایی و ئه‌منییه‌تی شاری سنه، تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێك یاخود زانیارییه‌ك له‌م پێوه‌نده به بنه‌ماڵه‌كه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه و چاره‌نووسیان نادیاره.