ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاویژ، دوو تازهلاوی خەڵکی گوندی “بۆڕیەر” سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی “ئاریا ئەمینی” تەمەن ١٥ ساڵ و “هەورام نادری” تەمەن ١٧ ساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارهی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.
ههواڵنێرییهكان ئاماژهیان بهوه كردووه كه هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوكی ئەو دوو تازهلاوه و ئەوانیان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه، “ئاریا ئەمینی و هەورام نادری”، پاش دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیراین ئهم دوو تازهلاوه، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
