
بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی مانگی جۆزهردان، “کەژوان ئازادیان”، خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری مەریوان و یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی ئەمشارە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو مانگەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان گوازرایەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٨ی گوڵان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای پێنج رۆژ بە دانانی وهسیقه و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. شایانی باسه،ئهم خوێندكاره، ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای مەریوان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو كه دواجار ئەو حوکمە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بۆ دوو مانگ زیندان کەم کرایەوە.
