کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵێكی تێلگڕامی له‌ شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵێكی تێلگڕامی له‌ شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵێكی تێلگڕامی له‌ شاری بۆكان

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بۆكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵێكی تێلێگرامی ئه‌مشاره‌، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراوه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعاتی شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “جەعفەر ئەوسافی” تەمەن ٣٠ ساڵ و به‌ تاوانی “ئه‌نجام دانی پرسیاری عه‌قیده‌تی” ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه‌، “جەعفەر ئەوسافی” دوای دەستبەسەر کرانی بۆ شوێنیکی نادیار گوازراوەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.