ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پۆلیسی سنووری هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: دەستی بەسەر ٣ کیلۆ و سی گرام ماددەی هۆشبەر له سنووری “حاجی عۆمه‌ران”دا گرتووه.
به وته‌ی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مادده هۆشبه‌ره‌كان له جۆری “تریاك”، قورس” و “هرۆئین” بوون. شایەنه باسە كه کۆماری ئیسلامی لەمێژە سەرقاڵی ئاڵوودەکردنی لاوانی ئێران بە مادەی هۆشبەره و ئێستاش ده‌یه‌وێت به هەناردەکردن و تووشکردنی وڵاتانی دراوسێ و به تایبه‌ت خه‌ڵكی باشووری کوردستان، سیاسه‌ته گڵاوه‌كانی په‌ره پێبه‌دات.
