کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی ئێرانی له‌ لایه‌ن ئامریكاوه‌

توقیف یک کشتی ماهیگیری با محموله سلاح ایران 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، سوپای ئەمریكا لە ده‌ریای “عۆممان” دەستی بەسەر كەشتییەكی ئێرانیدا گرت، كە مادەی دروستكردنی تەقەمەنی و ئه‌سله‌حه‌ تێدابووە.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ئامریكا، لەناو ئەو كەشتییەدا ٤٠ تۆن “ئامۆنیاك” هەبووە، كە مادەی دروستكردنی تەقەمەنییە. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ لەبارەی ئه‌و ڕووداوەوە، تائێستا بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی و ئەمریكا هیچ لێدوانێكیان نەداوە و ئاشكرا نییه‌ ئەو كەشتییە بەرەو كوێ جوڵەی پێكراوە.