شەوی رابردوو ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و چەند دەزگای دیکەی ئەمنی، زیاتر لە 20 کەسیان بە تۆمەتی “لایەنگریی له داعش” له شاری هه‌ڵه‌بچه دەستگیرکران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشێک له گومانلێكراوه‌كان رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێكیان بە برینداری دەستگیرکراوە. شایانی باسه ئاسایشی سلێمانی له راگەیێندراوێكدا ئاماژەی به‌وه داوه ئه‌و كه‌سانه ده‌یانه‌ویست لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان “کردەوەی تیرۆریستی” ئەنجام بدەن بۆیه ئەو گرووپەیان دەستگیرکردووە. به‌پێی زانیاریه‌كان جگە لەو کەسانەی كه دەستگیرکراون چەندین تۆمه‌تباری دیکەش بۆ شوێنێکی نادیار هه‌ڵاتوون.
