ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه له‌م دوایانه‌دا له دامه‌زراوه‌كانی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له “نه‌ته‌نز” ڕوویدا و به‌شێك له كه‌ره‌سته‌ی ئه‌م ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌ی كۆماری ئیسلامیی له‌ناو برد، ڕووداوێكی له‌ناكاو و تایبه‌تی نه‌بوو. نموونه‌كانی خواره‌وه له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌رخه‌ری زۆرێك له ڕاستییهكانن.
له ماوه‌ی ساڵه‌كانی ١٣٨٨ تا ١٣٩٠ی هه‌تاوی له زنجیره عه‌مه‌لیاته‌كانی دژبه زانایانی هه‌سته‌یی ئێران، “مه‌جید شه‌هریاری“، “مسته‌فا ئه‌حمدی رۆشه‌ن“، “مه‌سعوود عه‌لی محه‌ممه‌دی“، “داریووش ڕه‌زایی نه‌ژاد” و “ڕه‌زا قه‌شقایی فه‌رد” كوژران و هیچ شوێنی پێیه‌كیش له ئه‌نجامده‌رانی به‌جێ نه‌ما. وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سپا بۆ شاردنه‌وه‌ی بێتوانایی خۆیان له پاراستنی ئه‌م كه‌سانه‌دا ده‌ستیان دایه هه‌وڵی جه‌نایه‌تكارانه كه ئابڕووچوونی زیاتری بۆ ڕژیم به‌دواوه‌بوو. ئه‌وان چه‌ند كه‌سیان به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌م بابه‌ته‌وه هه‌بێ، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچاریان كردن كه دان به كاری نه‌كراو دابنێن. ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌م كه‌سانه‌یان ئێعدام كرد. یه‌كێك له ده‌ربازبووانی ئه‌م پیلانگێڕیه خۆی گه‌یانده ده‌ره‌وه‌ی وڵات و گشت پیلانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیمی له‌قاودا. له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره یه‌كێك له هۆڵه ناوه‌ندییه‌كانی پیتاندنی “نه‌ته‌نز” كه پاراستنی وه‌ئه‌ستۆی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپا بوو، وێران كرد. ڕژیم هه‌وڵی دا تا ئه‌م هه‌واڵه نهێنی بهێڵێته‌وه به‌ڵام چه‌ند ڕۆژ دواتر به‌رپرسانی ئه‌م هه‌واڵه‌یان ته‌ئید كرد. هۆكار و بهكردهوهدهرهێنهرانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش هێستا شناسایی نه‌كراون. ئه‌م ناوه‌نده گۆیا به حیفازه‌تی چه‌ند لایه ده‌پارێزرا و به ئاسانی نه‌ده‌كرا بۆمبێك له چه‌مه‌دان بخرێت و ببردرێته ناوه‌وه. كه‌متر له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو كه ڕێكخراوه ئیتلاعاتییهكانی ئیسرائیل، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانیان له حاشارگهكانی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران هێنا ده‌رێ و ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان كرد، به‌بێ ئه‌وه‌یكه شوێنه‌وارێك له دوای خۆیان به‌جێ بێڵن.
چه‌ند مانگ پاش ئه‌م ڕووداوه، یه‌كێك له فه‌رمانده باڵاكانی سپا واته “موحسێن فه‌خری زاد” ناسراو به باوكی زانستی ناوه‌كیی ئێران تیرۆر ده‌كرێ. ئه‌م تیرۆره‌ش یه‌كجار به‌رنامه بۆ داڕێژراو و نه‌خشه‌مه‌ند ئه‌نجام ده‌درێت و هیچ شوێنی پێیه‌ك له پاش خۆیان به‌جێ ناهێڵن. له نوێترین نموونه‌دا، له ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه، سیستمی گه‌یاندنی به‌رقی ناوه‌ندی پیتاندنی “نه‌ته‌نز” له‌كار ده‌خات. به پێی ڕاپۆرتی میدیاكان، به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه، خه‌سارێكی جیدی له سیستمی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئه‌م ناوه‌نده ده‌درێ. نه‌خشه‌ی عه‌مه‌لیاتی ته‌قینه‌وه‌كه ته‌نانه‌ت “سه‌ڕسووڕمان و ستایش“ی سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانیشی لێده‌كه‌وێته‌وه! ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه، وتووێژه‌كانی به‌رجام كه له وییه‌ن له ئارادابوون، یه‌كجار ده‌خاته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه. له‌م وتووێژانه‌دا به‌رگی ناو ده‌ستی كۆماری ئیسلامی واته درێژه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم، به ئاسانی سووتا. له‌بیرمان نه‌چێته‌وه كه چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ویرووسێك به‌ناوی “ستاكس نێت” گشت تۆڕی كۆمپیووتێریی ناوه‌ندی “نه‌ته‌نز“ی ته‌نییه‌وه و له كاری خست. جێگای سه‌ره‌نج ئه‌وه‌یه كه له هیچكام له‌م نموونانه‌دا هۆكار و ئه‌نجامده‌رانی واقعیی ئه‌م ڕووداوانه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراون.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕووداوه‌كانی سه‌ره‌وه، پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ده‌زگا ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆچی له به‌رامبه‌ر باقیی هێزه ئیتلاعاتییهكانی ناوچه‌كه‌دا به‌مجۆره لاواز و زه‌بوونن به‌ڵام له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا، له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی مافخوازانه‌ی ئه‌وان بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له ئازادی و به‌رابه‌ری و مافی پێشێلكراوی خۆیان، به‌مجۆره هار و وه‌حشیانه هه‌ڵسووكه‌ت ده‌كه‌ن؟ هه‌ر ئه‌م پرسیاره له كاتی هێرش بۆسه‌ر مه‌جلیسی شۆرای ئسیلامیشدا هاته گۆڕێ، كه چۆن چه‌ند كه‌سی چه‌كدار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌جلیس و پتر له ٢٠ كه‌س ده‌كوژن و چه‌ندین كاتژمێر نوێنه‌ران به بارمته ده‌گرن به‌ڵام هێزه‌كانی به‌ناو پاراستنی ئه‌منییه‌ت، له‌و كاته‌دا ده‌تگوت خه‌ویان لێكه‌وتووه. له‌سه‌ره‌وه بوونی ژماره‌ی ئه‌م ڕووداوانه، هیچ شكێك ناهێڵنه‌وه كه ده‌زگا ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌م ڕێكخراوه پان و به‌رین و بوودجه ملیاردییانهوه كه له سفره‌ی هه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه دهریدهكێشن، ته‌نیا له ئێوین، له ژووره‌كانی لێپرسینه‌وه و تاكه‌كه‌سیدا ده‌توانن بنه‌ڕێنن. ئه‌م ده‌زگا دژه‌مرۆیی و بێ كه‌ڵكانه له “نه‌ته‌نز” و له باقیی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه‌كان، هیچ كارێكیان له‌ده‌ست نایه به‌ڵام له سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌توانن له گیانی خه‌ڵك به‌ربن و نومایشێك له بێڕه‌حمی و جه‌نایه‌ت وهڕێبخهن.
ئه‌مڕۆ له ناو زیندانه‌كاندا سه‌دان كه‌س به تۆمه‌تی جۆراوجۆری ئه‌منییه‌تی زیندانی كراون. له‌ناویاندا له چالاكانی كرێكاری و ژینگه‌پارێز و چالاكانی ژنانه‌وه بگره تا نوێنه‌رانی موعه‌لیمان، له ڕۆژنامه‌وانانه‌وه بگره تا ئه‌ندامانی ناوه‌ندی نووسه‌ران، حزووریان هه‌یه. به‌ڵام زۆرترین كه‌سانی به‌ندكراو، واته پتر له نیوه‌یان، ئه‌و لاوانه‌ن كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چه‌ند ڕسته‌یان ڕه‌خنه سه‌باره‌ت به ڕژیم نووسیوه و بۆ دۆستانی خۆیانیان ناردووه. له‌و نێوه‌دا چه‌ند كه‌س ته‌نیا به‌خاتری وێنه گرتن له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی ٩٦ و ٩٨ و یان ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرایینیهكه، زیندانی كراون. ئه‌م به‌ندكراوانه هه‌ر كامیان به ١ تا ٥ ساڵ و له هێندێك حاڵه‌تدا به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. له ڕاستیدا هه‌مووی ئه‌م ڕووداوانه پێمان ده‌ڵێن كه ترسی ڕژیمی ئیسلامی، له‌و حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییانه‌یه كه له‌ناو خه‌ڵكدا له ئارا دایه. ئه‌م ڕژیمه باش ده‌زانێ كه ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ ئه‌م حه‌ره‌كه‌تانه پڕژوبڵاون، به‌ڵام هاوشێوه‌ی جۆگه‌له‌ی ئاو یه‌ك ده‌گرنه‌وه و سه‌ره‌نجام ده‌بنه سێڵاوێكی خرۆشان و ئه‌م ڕژیمه ڕاده‌ماڵن. ده‌زگا ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی وێڕای تێگه‌یشتن له‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر ده‌زگا ئیتلاعاتییهكانی ڕه‌قیبدا داماو و بێ‌توانا و سه‌رشۆڕن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا له ئه‌نجامدانی هیچ جه‌نایه‌تێك ده‌ست ناپارێزن.
حكوومه‌تی ئسیلامی و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی سه‌باره‌ت به هێزی كۆنتڕۆڵ و چاوهێریی خۆیان ئه‌وه‌نده‌یان درۆ و زیادهوێژی كردووه كه وێده‌چێ ئه‌مڕۆ خۆشیان درۆكانی خۆیانیان باوه‌ڕ كردبێ. به‌ڵام واقعییه‌ت شتێكیترمان پێ ده‌ڵێ. ئۆتۆریته‌ی ڕواڵه‌تیی ده‌زگا ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌كان ته‌نیا ده‌توانێ ڕێبه‌رانی حكوومه‌ت و كه‌سانێك كه چاویان به‌سه‌ر ڕاستییه‌كاندا به‌ستووه، فریو بدات. چونكه ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی به‌رینی خه‌ڵك له شوێنی كار و ژیانیاندا ببینن كه ده‌یبینن، پێویسته تێبگه‌ن كه ئه‌منییه‌تی ڕژیم به چاوترسێن كردن و تۆقاندن و به كوشتنی خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگبێ به‌شێوه‌ی كاتی دابین بێت به‌ڵام له‌درێژماوه‌دا ناكرێ پشتی پێ ببه‌ستن. هه‌روه‌ك چۆن دیكتاتۆره‌كان به درێژایی مێژوو به پشت به‌ستن به سه‌ركوت و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانی ئه‌منییه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان دابین بكه‌ن.