ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، دادگای ڕژیم به شێوه‌ی جیاجیا بۆ سێ چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی “په‌روین محه‌ممه‌دی، حۆسه‌ین سه‌عیدی و عاتفه رهنگرێز” سه‌رجه‌م به ١٧ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “په‌روین محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی ئێتحادییه ئازادی كرێكارانی ئێران به یه‌ك ساڵ زیندان به توومه‌تی چالاكی دژی نیزام له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری كه‌ره‌ج مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها “حۆسه‌ین سه‌عیدی” چالاكی كرێكاری و شۆفێری شیركه‌ت واحدی ئۆتوبووسرانی تاران و ده‌وروبه‌ر به پێنج ساڵ زیندان ته‌عزیری و دوو ساڵ بێبه‌ش بوون له ته‌لفونی ده‌ستی و هه‌روه‌ها ئه‌ندام بوون له گرووپه سیاسیی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان مه‌حكووم كراوه و “عاتفه ره‌نگریز” تۆێژه‌ر و كۆمه‌ڵناس، له لایه‌ن له‌قی ٢٨ی دادگای ڕژیم به ١١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.