له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی ئاتییه سه‌با، سه‌ر به سه‌ندوقی خانه‌نشینی كشوه‌ری له سه‌ر كار ده‌ركراون.
كرێكارانی ده‌ركراو له‌م بابه‌ته‌وه ڕایانگه‌یاندووه، له كۆی ٢٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ركراون و قه‌رار وایه له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی دیكه به چه‌ندنین ساڵ پێشینه كاری له‌سه‌ر كار ده‌ربكڕێن. هه‌روه‌ها ده‌شڵین، ده‌ركردنی كرێكاران له كاتێكدا ڕوویداوه كه هه‌ركام له‌م كه‌سانه چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوه‌یان هه‌یه. به‌م جۆره خاون شیركه‌ت تێده‌كۆشێ ویستی حه‌قده‌سته‌كان و زیاد كردنی بخاته په‌راوێزه‌وه.