به‌دوای مانگرتن له خواردنی كرێكارانی پێتروشیمی مارون بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی گوڕینی قه‌رارداده‌كانیان له په‌یمانی بۆ ڕه‌سمی، ٥ تا ١٠ كرێكاری ماف خوازی ئه‌م پێتروشیمییه له‌سه‌ر كار ده‌ركران و به كۆمیته‌ی ئێنزباتی ناسێنران.
كرێكاران سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه، په‌یمانكارانی ئه‌م پێتروشیمییه به پێچه‌وانه‌ی پێتروشیمییه‌كانی دیكه له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری ماهشه‌هر، كرێكارانیان به شێوه‌ی ڕه‌سمی دانامه‌زرێن و ئه‌مه بووه‌ته هۆی كه‌م كردنه‌وه و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته.