
به هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی توڕه‌كانی مۆسافرتی به هۆی ڕووداوه‌كانی ئه‌م داوییانه له‌وانه، گران بوونی بنزین، له‌ناوبردنی فرۆكه‌ی ئوكراینی و ویروسی كۆرۆنا، كرێكارانی سه‌نعه‌تی گه‌شتیاری به چڕی له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرین.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شیركه‌تی “ئێلا گه‌شت” به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا باسی له ده‌ركردنی ٨٠ كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته كرد. هه‌روه‌ها پێشتر شیركه‌تی “عه‌لی بابا”یش له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یندراوێكدا هه‌واڵی ده‌ر كردنی ١٨٢ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی پشت‌راست كرده‌وه.
