
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ده‌یان كه‌س له كرێكارانی دوو واحێدی به‌رهه‌مهێنه‌ری “شیركه‌تی خزمه‌تگوزاری ته‌وسعه گۆسته‌ری بینالود” و “كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا” به بیانووی جۆراوجۆر له سه‌ركار ده‌ركران.
شیركه‌تی خزمه‌تگوزاری ته‌وسعه گۆسته‌ری بینالود له په‌یمانكارانی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنی “ئاهو ده‌شتی غه‌زاڵ” له شاری مه‌شهه‌د، ٢٠ كه‌س له كرێكارانی خێزانداری بۆ ئه‌وه‌ی په‌رداخت حه‌قی ئه‌ولادیان پێ په‌رداخت نه‌كات، له سه‌ر كار ده‌ركرد. هه‌روه‌ها كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا له ئوستانی شیراز به بیانووی ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنان له سه‌ر كار ده‌ركران.
