به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه ویرووسی كۆرۆنا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه به‌رچاوی ڕێژه‌ی سه‌فه‌ر كردن،شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی توركیش ئه‌یرلاین، پتر له نیوه‌ی كرێكاره ئێرانیه‌كانی ده‌ركرد.
به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، كرێكاره بیانییه‌كانی نووسینگه‌ی تاران به‌رده‌وام له ناوخۆی ئێران خه‌ریكی كارن و هێندێكیان حه‌قده‌ستی چه‌ند هه‌زار دۆلاریشیان پێده‌درێ به‌ڵام كرێكارانی ئێرانیی ئه‌م شیركه‌ته سه‌ره‌ڕای كه‌م بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌رده‌وام ده‌ریش ده‌كرێن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌ن و ده‌ركردنی له‌ناكاویان كێشه و گرفتی جیدی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌خۆڵقێنێت.