
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كلینیكی باغی وه‌حشی په‌ردیسان له‌وانه، دوكتوری ئاژه‌ڵان و كارمه‌نه‌ده‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كلینیكه، جگه له دوو كه‌سیان، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه به بیانووی پڕوپووچ له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به‌وته‌ی یه‌كێك له‌م كارمه‌ندانه، پاراستنی ئه‌م كلینیكه له چوارچێوه‌ی قه‌رارداده‌كانیاندا بووه و له ڕێكه‌وتی ٣١ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، كۆتایی پێ هاتووه و به‌دوای ئه‌مه سه‌رجه‌م پێرسۆنێلی ئه‌م كلینیكه جگه له دوو كه‌سیان، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. شایانی باسه، ئه‌م كارمه‌ندانه له حاڵێكدا له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون كه هه‌ركامیان ٢ تا ٣ مانگ حقووقی دواخراوه‌یان هه‌یه.
