
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، سکاڵای لەسەر “مەحموود ساڵحی” و “عوسمان ئیسماعیلی” تۆمار کردووە و پهروهندهیهكی نوێی بۆ ئەو دوو چالاکە کرێکارییە پێکهێناوە.
“عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی کرێکاری، بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە فەیسبووکی خۆیدا، نووسیویەتی: “ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی گوڵان لە لایەن دادگوستەریی سەقزەوە نامەیەکم پێگەیشت کە خۆم بە لقی ٥ی دادیاریی ئەو شارە بناسێنم. ڕاشیگهیاندووه پاش ناساندنی خۆم بە لقی ٥ی دادیاریی له ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵان، پێیان ڕاگهیاندووم كه ئیدارەی ئیتلاعات لەسەر تۆ و مەحموود ساڵحی سکاڵای تۆمار کردووە و پاش لێکۆڵینەوەی پهروهندهكه ئاگادارتان دەکەینەوە. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی مانگی گوڵان، ئەو دوو چالاکە کرێکارییە، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئەماکنی هێزە نیزامییەکانی سەقز کرابوون، بەڵام ئەو دوو چالاکە کرێکارییە لە چوون بۆ ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە خۆیان بواردووە.
