له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، حۆكمی ٥ ساڵ زیندانی دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “عۆمه‌ر خاگزاد” و “عه‌باس سدیقی” خه‌ڵكی گوندی “شلێم جاران”ی سه‌ر به شاری پیرانشار له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه بۆ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٤ ساڵ زیندانی ته‌علیقی گۆرا.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م دوو هاووڵاتیه به تۆمه‌تی ” هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” هه‌ر یه‌كه‌و به ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كران كه ئه‌م حۆكمه له به‌فرانباری ئه‌مساڵ به ناوبراوان ڕاگه‌یه‌ندرا و رۆژی ١١ی به‌فرانبار بۆ زندانی نه‌غه‌ده ڕاگوێزرابوون. شایانی باسه ئه‌م حۆكمه به هۆی ئیعترازی ئه‌م هاووڵاتییانه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه بۆ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٤ ساڵ زیندانی ته‌علیقی گۆراوه.
