کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركردنی دوو هه‌زار كرێكار له‌ ئه‌مریكا

اخراج دو هزار کارگر شرکت صنایع سنگین

اخراج دو هزار کارگر شرکت صنایع سنگین

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، شیركه‌تی سه‌نایعی سه‌نگینی ئه‌مریكا به‌نیازه‌ كه‌ ٢ هه‌زار كه‌س له‌ ٦٢ هه‌زار كرێكاری خۆی له‌سه‌ر كار ده‌ربكات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌، شیركه‌تی “كامێنز” كه‌ له‌ بواری دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مهێنانی مۆتۆری “ده‌روون سوز” و فه‌نناوه‌رییه‌ پێوه‌ندیداره‌كان چالاكی ده‌كات ڕایگه‌یاندووه‌، بارودۆخی داواكاری بۆ كڕینی ئه‌م مۆتۆرانه‌ به‌نیسبه‌ت چاوه‌ڕوانییه‌كان كه‌متره‌ و ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌نیازه‌ كه‌ هه‌زینه‌كانی كه‌م كاته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیا ٦٢ هه‌زار كرێكاری هه‌یه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ نزیكه‌ی ٢ هه‌زار كرێكاری خۆی له‌ سێ مانگی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٢٠٢٠ له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كات.