له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٨٠ كرێكاری كارخانه‌ی پۆڵای عه‌لویجه كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی لووله و پڕۆفایلی پۆڵا له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی عه‌لویجه‌ی ئیسفه‌هان چالاكیان ده‌كرد، له‌سه‌ر كار ده‌كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كارخانه‌ی پۆڵای عه‌لویجه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا به بیانووی نه‌گه‌یشتنی مه‌وادی سه‌ره‌تایی، ماوه‌ی كاری ئه‌م كارخانه‌یه له سێ شیفتهوه بۆ یه‌ك شیفت كه‌م كردووه‌ته‌وه و به‌م بیانووه هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٨٠ كرێكاری له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. شایانی باسه، ڕه‌وتی ده‌ركردنی كرێكاران له حاڵێكدایه كه هه‌ر كام له‌م كرێكارانه چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه.