“ندا ناجی” چالاكی مافی ژنان، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به ٥ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م چالاكه به‌ندكراوه، ، به تومه‌تی بێڕێزی به هێزه‌كانی ڕژیم به ٦ مانگ زیندان و هه‌روه‌ها به تومه‌تی “كۆبوونه‌وه و ته‌بانی” به ٥ ساڵ زیندان له لایه‌ن لقی ٢٨ دادگای ڕژیم له شاری تاران مه‌حكووم كرا. ناوبراو له ڕۆژی جیهانی كرێكار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌م چالاكه تاكه به‌ندكراوی ڕۆژی جیهانی كرێكاره كه هه‌روا له زیندان دایه و چه‌ندین جار خواستی گوڕینی قه‌راری زیندانی به وه‌سێقه ڕه‌دكراوه‌ته‌وه.