به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی به‌هایی دانیشتووی تاران به ناوی “فارووق ئیزه‌دی نیا”، لێكۆڵه‌ر و وه‌رگێر، له دادگای ڕژیم له شاری تاران به سزای ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٦ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌ر كرا. شایانی باسه، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێزه‌كانی ڕژیم ماڵی ناوبراویان پشكنیوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له شه‌خسییه‌كه‌ی له‌وانه له‌پ تاپهكهی دا گرتووه و زه‌وتیان كردووه.