به‌ڕێوه‌به‌ری ناوخۆی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه له كاردانه‌وه به ناڕه‌زایه‌تیی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی ئه‌م زیندان له‌ئاست پێنه‌دانی مه‌ره‌خسی ڕایگه‌یاند: له لایه‌ن ناوه‌ندی قه‌زاییه‌وه حوكمی كوشتاری زیندانییانی ناڕازییان پێ داربوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مه‌ئموورانی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا به ته‌یاربوون به چه‌ك، ئیسپری، شۆكێر و باتۆم له ناو ئه‌م زیندانه به‌رده‌وام سه‌رقاڵی گه‌شت لێدانن. هه‌روه‌ها به‌ندكراوانی به‌ندی سیاسیی و عه‌قیده‌تی له مافی مه‌ره‌خسی بێبه‌ش كراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه باسی له كوژرانی ٣٦ به‌ندكراو له ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینی زیندانییان له ٨ زیندانی جیاجیای ئێران كردبوو.