به پێی ڕاپۆرتهكان، دە چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری بانە لە لایەن دەزگایی قهزایی ڕژیمهوه بە تۆمەتی “پاڵپشتی لە کۆڵبەران و ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی کۆڵبەران” حوکمی زیندان، شهلاق و پێبژاردنیان بەسەردا سەپێندراوه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژ، ١٠ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری بانە بهناوهكانی “موحسێن قادری، سەردار ئەمین پور، یاسین عوسمانی، بەرزان رەحیمی، ئازاد مەحموودزادە، شەهرام ساڵحی، ئاکام ئەحمەدی، عێزەت ئەحمەدی، مەهدی ئەرخەوانی و رێبوار سالحی” لە لایەن دادسەرایی گشتیی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕیکەوتی ١٤ی خەرمانانی ساڵی ٩٦ کە بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە کوشتنی کۆڵبەران ڕیکخرابوو، سەرجەم به ٣٠ مانگ زیندان، ٢٥٠ زهربه شهلاق و پێبژاردنی ٢٥٠ میلیۆن تمەن پارە مهحكووم كراون.